بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نەشرە، عەبدولمەلەک حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی زایۆنییەکان و تیرۆریستان و لایەنگرانی تیروریستان بە دژی وڵاتانی ئیسلامی ، لەسەر وشیاری بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکان پێداگری کرد .
حوسی وتی : توندڕەوەکان بوونەتە ئامرازێک بۆ هاتنەدی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە جیهانی ئیسلام و دزەیان کردوەتە نێو ئومەتی ئیسلامی .
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی : ڕژێمی سەعودی دەوری تێکدەرانە لە جیهانی ئیسلام دەگێڕێ و بە پێی بیروڕای لادەرانە، یارییەکی شەیتانی دەکات بە پێی داکۆکی ئەمریکا.
عەبدولمەلەک حوسی وتیشی : ڕژێمی سعودی و ڕەوتەکانی وەهابی خراپترین رواڵەتیان لە ئیسلام و موسوڵمانەکان خستوەتە ڕوو و زەبریان لە برایەتی و یەکێتی ئیسلامی داوە.
حوسی وتیشی: دەبێ بەرەنگاری بایکۆتی ئابووری سەپێندراو لەلایەن دوژمن بین چونکە ئەوەی ئێستا گرینگە ، لێک گەیین لە ڕاستییەکانی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەنە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٤
News ID: 780395
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پیلانگێڕی زایۆنیستەکان و تیروریستەکان، لەسەر وشیاری یەمەنییەکان بەرامبەر پیلانگێڕییەکان پێداگرت .